٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٠
پەیامی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی شاعێری سنەیی نارد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسعود بارزانی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلال مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە کرد.

پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر جەلال مەلەکشا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەییشت.

جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

یەکی تشرینی دووەمی ۲٠۲٠

342/